کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

هۆشداری ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به‌ چاره‌نووسی چوار به‌ندكراوی كورد

ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ نامه‌یه‌كدا داوای له‌ “غۆڵامحسێن  ئێژه‌یی” سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم كردووه‌، ڕه‌وه‌ندی دادپه‌روه‌رانه‌ی دادڕه‌سی بۆ چوار به‌ندكراوی كورد به‌ناوه‌كانی “پژمان فاتحی”، “وه‌فا ئازه‌ربار”، “موحسین مه‌زڵووم” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” كه‌ ماوه‌ی ٧ مانگه‌ بێسه‌ر و شوێن كراون ئه‌نجام بدرێت.

ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌ له‌ نامه‌كه‌ی خۆیدا باروودۆخی ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ی وه‌كوو “بێسه‌ر و شوێن كردنی زۆره‌ملێ” ناوبردووه‌ و هۆشداری داوه‌ته‌ به‌رپرسانی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم كه‌ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و چوار كه‌سه‌ ماوه‌ی حه‌وت مانگه‌ هیچ زانیارییه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كانیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه‌ و نیگه‌رانیانن. ڕێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ئه‌شكه‌نجه‌ و ئازار و محاكمه‌ی ناداداپه‌روه‌رانه‌ی ئه‌و چوار كه‌سه‌ هۆشدرای داوه‌ته‌ ڕژیم و خوازیاری ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسیان و له‌به‌رچاوگرتنی مافی مرۆڤ بووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمانی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی ئێران

-

دیداری بنه‌ماڵه‌ی “سمكۆ مه‌ولوودی” و دایكی “ڕامین فاتحی” له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “ژینا ئه‌مینی”

-

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێكی خه‌ڵكی مریوان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار

-

سه‌پاندنی سزای زیندان و شه‌لاق به‌سه‌ر چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شنۆ

-

كۆبوونه‌وه‌ی كوردانی ئاواره‌ی شاری جندرێس له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ ئوستانی خووزستان

-