به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی دادبان، چوار ده‌ستبه‌سه‌ركراوی په‌روه‌نده‌ی ئێكباتان به ناوه‌كانی “میلاد ئارموون”، “سه‌ید محه‌ممه‌د حسێنی”، “مێهدی ئیمانی” و “نه‌وید نه‌جاڕان” له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپای پاسداران له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌خت دان و گیانیان له مه‌ترسی دایه.
پێشتر ڕێكخراوی دادبان له ڕاپۆرتێكدا باسی له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و چوار به‌ندكراوه له زیندانی قزلحه‌ساره‌ی كه‌ره‌ج بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا كردبوو. پارێزه‌ری ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ش وتبووی كه په‌روه‌نده‌كه‌یان بۆ به‌دواداچوونی زۆرتر ڕه‌وانه‌ی لقی ١٣ی دادگای ئینقلابی تاران كراوه. بنه‌ماڵه‌ی “میلاد ئارموون”، “سه‌ید محه‌ممه‌د حسێنی”، “مێهدی ئیمانی” و “نه‌وید نه‌جاڕان” له په‌یوه‌ندی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕۆڵه‌كانیان بێبه‌ری كراون و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ئازیزانیانن.