کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕەزایەتی کرێکارانی ئاو و ئاوەڕۆی “هۆوەێزە”

اعتراض کارگران و پرسنل آب و فاضلاب هویزه

رۆژی یەکشەممە 17ی مانگی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە کرێکارانی ئاو و ئاوەڕۆی “هۆوەێزە” لە ئوستانی خوزستان، لە ناڕەزایەتی بە دوخرانی حەقدەستەکانیان، ده‌ستیان دایه‌كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکاران و پێرسۆنێلی ئاو و ئاوەڕۆی شارستانی “هۆوەێزە”، 9 مانگ حەقدستی دواخراویان هەیە و ماوه‌ی 3 ساڵیشه‌ مافی بیمەکانیان پشت گوێ خراوە. کرێکارانی ناڕازی چەندین جار بە شێوازی جۆراوجۆر ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و خوازیاری پێڕاگەیشتن بە خواستەکانیان بوون، بەڵام تا ئێستا وڵامێکی ئەڕێنییان پێنەدراوەتەوە.