چاره‌نووسی “یەدوڵڵا نادری”، تەمەن ٣٢ ساڵ و خەڵکی شاری مەریوان، پاش یه‌ك مانگ به‌ندكران له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه ناڕوون و نادیاره.
“یه‌دۆڵڵا نادری” پێشتر وه‌كوو په‌نابه‌رێكی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان بووه و پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئێران، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی مه‌ریوانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و یێسه‌روشوێن كراوه. ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا لە مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەش کراوە و ئێستا بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.