به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندكانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی چوار هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو به ناوه‌كانی “سه‌عدی مۆزدبگیر”، “قازی نامی”، “كه‌ماڵ عوسمانیان” و “جه‌لال موكه‌ڕه‌م” خه‌ڵكی ورمێ، وێڕای تێپه‌ڕبوونی دوومانگ به‌سه‌ر كاتی به‌ندكرانیان، به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سه‌عدی مۆزدبگیر” و “كه‌ماڵ عوسمانیان” خه‌ڵكی گه‌ره‌كی “دیزه‌جی سیاوه‌ش” له شاری ورمێ، “قازی نامی” دانیشووتی گه‌ڕه‌كی كوشتارگای ورمێ و “جه‌لال مۆكه‌ڕه‌م” خه‌ڵكی گوندی “ئه‌نبی”، ڕۆژی ٢٩ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سپا گوازرانه‌وه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هۆكاری به‌ندكرانی ئه‌و چوار هاووڵاتیه ڕوون نه‌كراوه، به‌ڵام له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون.