وێڕای تێپه‌ڕبوونی ٦٥ ڕۆژ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “عوسمان ئیسماعیلی” چالاكی كرێكاری خۆشناوی سه‌قز، چاره‌نووسی ناوبراو به‌ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ڕۆژی ١٩ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠١ “عوسمان ئیسماعیلی” به بێ نه‌واندنی به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به شێوه‌ی نایاسایی له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه كرابوو. ناوبراو له ڕێكه‌وتی ٢٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ڕابردوو له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاند كه بۆ كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی ناوه‌ندی سه‌قز گوازراوه‌ته‌وه.