كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پرۆژه‌ی سه‌د سازی شه‌فاڕوود، ڕۆژی شه‌ممه ٢٠ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی چه‌ند مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایا، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، پڕۆژه‌ی به‌ندئاوی “شه‌فاڕوود”ی سه‌ر به شارستانی “زوان شه‌هر”، به‌دوای پێشكه‌وتنی په‌نجا له سه‌دی پڕۆژه‌كه، به بێ ئه‌وه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته په‌رداخت بكرێت به ته‌واوی داخرا. له‌م په‌یوه‌ندییه كرێكارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی فه‌رمانداری ئه‌و شاره بۆ جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كان، تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌ده‌ن.