سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كارمه‌ندانی ئیداری ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران، له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌ت له به‌رانبه‌ر دادگۆسته‌ری شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه.
گه‌ڵاڵه‌ی په‌رداختی مه‌زایای تایبه‌ت به كارمه‌ندانی ده‌زگای قه‌زا به مه‌به‌ستی بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حقووق و مه‌زایا كه له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌جلیس په‌سه‌ند كراوه، له ماوه‌ی حه‌فته‌كانی ڕابردوودا له مه‌جلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی لێكراوه به‌ڵام به‌كرده‌وه دهرنههاتووو.