ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ماڵدزراوانی كاسپیه‌ن له شاری تاران دژ به وه‌دینه‌هاتنی دواخوازیه‌كانیان له به‌رده‌وم بانكی ناوه‌ندی كۆبوونه‌وه.
ڕێكخراوه‌ی كاسپیه‌ن به بڕیاری بانكی ناوه‌ندی ئێران له تێکه‌ڵکردنی دوو ڕێكخراوی فێرێشتێگان و فێرده‌وسی ساز بووه، به‌ڵام به هۆی خرابی دۆخی ئابووری و هه‌ڵشكانی ڕێكخراوه‌ی فێرده‌وسی، تووشی قه‌یرانی ئابووری بووه و توانای پێدانی داخوازی پشكدارانی نییه. به‌م بۆنه‌یه‌وه پشكدارانی ئه‌نجومه‌نی كاسپیه‌ن له ساڵی ١٣٩٥ی هه‌تاوییه‌وه خوازیاری وه‌رگرتنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ن كه بۆ كڕینی پشك به ڕێكخراوه‌ی كاسپیه‌ن په‌رداخیتیان كردووه و هه‌موو كات ڕووبه‌ڕووی به‌ڵێنی درۆی به‌رپرسانی ئه‌و ڕێكخراوه بوونه‌ته‌وه و داخوازییه‌كانیان وه‌دی نایه‌ت.