ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كرێكارانی خه‌ڵكی نۆروێژ له ئاست په‌سه‌ندكردنی گه‌ڵاڵه‌یه‌كی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ كورتكردنه‌وه‌ی ده‌ستی په‌یمانكاره‌كان له كاتی دامه‌زراندنی هێزی كار، له به‌رانبه‌ر پاڕله‌مانی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، ئه‌و یاسایه وه‌وكوو شمشێرێكی دوو له‌به وایه و هاوكات كه كرێكاران ده‌چه‌وسێنێته‌وه، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یشیان لێ وه‌رده‌گرێت. به‌یانی سێشه‌ممه كرێكارانی ناڕازی له به‌رده‌م پاڕله‌مانی نۆروێژ له شاری ئۆسلۆ كۆبوونه‌وه و دژبه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت دروشمیان وته‌وه. به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و یاسا تازه‌یه ئاسته‌نگی بۆ هێزی كاری بیانی و په‌نابه‌ران ساز ده‌كات و به‌پێی حوكمی یه‌كێتی ئورووپا، ئه‌گه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ماوه‌ی به‌سه‌ر چووبێت، ده‌ستبه‌جێ گرێبه‌ستی كرێكارانیش هه‌ڵده‌وشرێته‌وه.