کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی ڕزمجای له‌ ئاست نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی مه‌عده‌نی ڕزمجای له‌ ئاست نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ كرێكارانی مه‌عه‌ده‌نی ڕه‌زمجای له‌ ئاست نه‌بوونی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، له‌ كۆتایی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه‌ قه‌رارداده‌كانیان كاتی و به‌ شێوه‌ی یه‌ك مانگه‌ ده‌به‌سترێت و هه‌ر كات خاوه‌نكار بیه‌وه‌ێت كرێكاران به‌ پێشینه‌ی ١٥ ساڵ كاره‌وه‌ بێكار ده‌كات. پێشتر گرێبه‌سته‌كان له‌ ژێر ناوی قه‌راردادی سپی واژۆ ده‌كرا به‌ڵام پاش ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌م دوایانه‌ كه‌ بووه‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی شه‌ش كرێكار، په‌یمانكار گۆڕدرا و خاوه‌نكاری نوێ گرێبه‌سته‌كانی بۆ یه‌ك مانگه‌ گۆڕی. به‌وته‌ی كرێكاران، له‌ مه‌عده‌نه‌كانی به‌ردی خه‌ڵۆزی ئه‌لبۆرزی شه‌رقی، چه‌ندین په‌یمانكار له‌گه‌ڵ شیركه‌تی سه‌ره‌كی گرێبه‌ستیان واژۆ كردووه‌ به‌ڵام هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك خاوه‌نكار ده‌گۆڕدرێت و داخوازیی كرێكارانیش دوا ده‌خرێت.