ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی شاغڵ له زه‌نجیره فرۆشگاكانی ڕیفاه له پارێزگای زه‌نجان له ئاست نه‌دانی داخوازییه دواكه‌وتووه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ٧٠ كرێكاری شاغڵ له زه‌نجیره فرۆشگاكانی ڕیفاه له پارێزگای زه‌نجان خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ستی مانگی ڕه‌شه‌مه، جێژنانه و پاداشی كۆتایی ساڵن و ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی پێنج مانگ حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی تووشی كێشه‌ی ده‌رمانی بوون و داوا ده‌كه‌ن داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت.