ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٤ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی به‌شی فرۆشتنی بلیت له مێترۆی تاران، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌ست ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی كرێكارانی ناڕازی، هێشتا حه‌قده‌ستی مانگی ڕه‌زبه‌ریان وه‌رنه‌گرتووه و خاوه‌نكار له په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان خۆده‌بوێرێت. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌هۆی نه‌دانی حه‌قده‌ست و بیمه‌كانیان، تووشی كێشه‌ی مه‌عیشه‌تی و ده‌رمانی بوون، كاتێك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ده‌كه‌ن، ده‌فته‌رچه بیمه‌كانیان داخراوه و بیمه چیتر پشتیوانانیان لێ ناكات، هه‌روه‌ها خاوه‌نكار به‌دڵی خۆی شیفته كارییه‌كانیان ده‌گۆڕێت و ئیزافه‌كارییه‌كانیان پێ نادات.