ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی زاهیدان دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی كرێكاران، له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا هیچ كات حه‌قده‌سته‌كانیان له كاتی خۆیدا نه‌دراوه و ئێستا ماوه‌ی دوو مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان دواكه‌وتووه. كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی زاهیدان داوایان كرد حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له كاتی خۆی دا په‌رداخت بكرێت و حه‌قی بیمه‌كانیان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بدرێت تاكوو له ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ده‌رمان بێبه‌ش نه‌بن. شایانی باسه كه ٧ بۆ ده هه‌زار كارگه‌ر له شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی كار ده‌كه‌ن و خوازیاری وه‌لانانی په‌یمانكار و واژۆكردنی گرێبه‌ست به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ڕێكخراوی ڕێگه‌ی ئاسنی ئێرانن.