کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی ده‌رمانخانه‌كانی ئێران له‌ ئاست به‌ڵێنه‌كانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی

ناڕه‌زایه‌تی ده‌رمانخانه‌كانی ئێران له‌ ئاست به‌ڵێنه‌كانی ته‌ئمیین

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٠ی ڕێبه‌ندان، ده‌رمانخانه‌كانی سه‌رانسه‌ری ئێران له‌ به‌یاننامه‌یه‌ك دا ڕایانگه‌یاند: تا كاتێكی نادیار دژی به‌ڵێنه‌ درۆیینه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، ده‌رمان له‌ شیركه‌ته‌كانی سه‌ر به‌ هۆڵدینگی شه‌ستا و تیپیكۆ ناكڕن.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ده‌رمانخانه‌كانی ئێران خوازیاری په‌رداختی شه‌ش مانگ داخوازیی‌ دواخراو له‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی و پێنج مانگ داخوازیی دواكه‌وتوو له‌ ناوه‌ندی هه‌ده‌فمه‌ندی یارانه‌كانن. ده‌رمانخانه‌كان له‌ به‌یاننامه‌كه‌یاندا هه‌روه‌ها خوازیاری چاكسازی له‌ قه‌رارداده‌كانی بیمه وناچاركردنی ته‌ئمیین ئیجتیماعی به په‌رداختی جه‌ریمه‌ی دواخرانی داواكارییه‌كانیان بوون.