ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی سه‌رماوه‌ز، شارومه‌ندانی دانیشتووی ناوچه‌ی ئازادی چابه‌هار له ئاست داگیركردنی زه‌مینه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، به‌رپرسانی ڕژیم ڕۆژی ڕابردوو سه‌ردانی ناوچه‌ی ئازادی چابه‌هاریان كردووه و دانیشتووانی ئه‌و ناوچه كه زه‌مینه‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ لێدانی پڕۆژه‌ی مۆكران داگیركراوه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه. خۆپێشانده‌ران ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت به بیانووی لێدانی پڕۆژه‌ی تیجاری و گشتیاری مۆكران زه‌وی و زاری خه‌ڵكی داگیر كردووه و له جیاتی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان، زه‌ویه‌كانی به كه‌سانی غه‌یره بوومی داوه.