شارۆمه‌ندانی ئیسڕائیلی ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی پووشپه‌ڕ، بۆ جارێكی دیكه دژبه گۆڕانكارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو له یاسای قه‌زایی ئه‌و وڵاته، ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی ڕاستگه‌رای بنیامین نتانیاهوو گۆڕانكاری له یاسای قه‌زایی ئه‌و وڵاته‌ی له مانگی ژانویه‌ی ٢٠٢٣ دا ده‌ست پێكرد. له‌و كاته‌وه تا به ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی شاره‌كانی ئیسڕائیل گۆڕه‌پانی ناڕه‌زایه‌تی دژبه ده‌وڵه‌ت بووه و خۆپێشانده‌ران هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌تیان بۆ زه‌وت كردنی ئازادی مه‌حكووم كردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه پاڕله‌مانی ئیسڕائیل ڕۆژ دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو یه‌كێك له به‌شه‌كانی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ی په‌سه‌ند كرد و تۆڕه‌یی خه‌ڵكی لێكه‌وته‌وه.