کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ له‌ مه‌عده‌نی ته‌به‌س

ناڕه‌زایه‌تی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ له‌ مه‌عده‌نی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی گیانبه‌ختكردوو له‌ ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ له‌ مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌به‌س بۆ وه‌رگرتنی ته‌رمی ئازیزانیان و وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری له‌سه‌ر چاره‌نووسی كرێكارانی گێرخواردوو له‌ ژێر داروپه‌ردوودا كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، له‌ ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌ی مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی ته‌به‌س، ٥٣ كرێكار گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و ٢٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌ وته‌ی به‌رپرسانی فریاگوزاری خێرای ته‌به‌س، ته‌رمی ٣٨ كرێكار ده‌رهێندراوه‌ و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی كرێكارانی دیكه‌ یان ڕزگاركردنی ئیحتمالی كرێكارانی گیرخوادوو به‌رده‌وامه‌. ڕۆژی دووشه‌ممه‌، بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی له‌به‌رده‌م ده‌رگای مه‌عده‌ن دا كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ كه‌مته‌رخه‌می و بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ گیانی كرێكاران دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم ڕێگه‌یان به‌ هه‌واڵنێران به‌ تایبه‌ت هه‌واڵنێرانی ژن نه‌داوه‌ له‌ ته‌رمی گیانبه‌ختكردووان و شوێنی ڕووداوه‌كه‌ نزیك ببنه‌وه‌.