ماوه‌ی یه‌ك مانگه پێنج چالاكی كرێكاری ناسراوی شاری بانه به ناوه‌كانی “فاتێح مه‌جیدی”، “عۆمه‌ر سۆله‌یمانی”، “په‌روین عهبۆڵڵاپهناه”، “سه‌عید محه‌ممه‌دی”، “ئه‌فشین ڕه‌شیدی” و “فواد فاڕۆقی” له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و پێنج چالاكه كرێكارییه، پاش تێپه‌ڕبوونی یه‌ك مانگ چاره‌نووسیان هێشتا نادیاره و وڵام نه‌دانه‌وه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیم نیگرانی كردوون. شایانی باسه كه “فاتێح مه‌جیدی” ته‌مه‌ن ٦٤ ساڵ، له ڕێكه‌وتی ١٩ی مانگی گوڵانه‌وه ده‌ستی دابووه مانگرتن و به‌هۆی خراپی باری ته‌ندرووستی ڕاگوێزی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری سنه كرا و له‌و كاته‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر باروودۆخی ته‌ندرووستی ناوبراو له‌به‌رده‌ستدا نییه.