به‌پێی ڕاپۆرتی زانكۆی زانیاری پزیشكی تاران، ساڵانه ٥٠ هه‌زار ئێرانی به‌هۆی نه‌خۆشی شه‌كره‌وه گیانیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ١٤ له سه‌دی ئێرانیانی سه‌روی ٢٥ ساڵ نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری ٢یان هه‌یه و ته‌نیا له ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاویدا، ٥٠ هه‌زار كه‌س به‌هۆی نه‌خۆشی شه‌كره‌وه له ئێران گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌پێی ئاماره‌كان، زۆرترین ڕێژه‌ی تووشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره له ئێران له پارێزگای خووزستان تۆمار كراوه و له نێوان ساڵه‌كانی ١٣٩٥ بۆ ١٤٠٠، ڕێژه‌ی تووشبووانی ئه‌و نه‌خۆشیه له‌سه‌دا ٣٠ زیادی كردووه.