به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌داخه‌وه ڕۆژی شه‌ممه مانگی ڕێبه‌ندان، هاوڕێ شه‌مسی مه‌حموودی ، لاینگری دڵسۆزی کۆمه‌ڵه، دانیشتووی ئاوای دانای که‌مانگه‌ر به‌هۆی نه‌خۆشی درێژخایان ماڵئاوایی له ژیان کرد.
هاوڕێ “شه‌مسی مه‌حموودی” یه‌کێک له‌و ژنه خه‌باتکار و تێکۆشه‌رانه بوو که له دوای ڕاپه‌رینی 57وه خۆی و هاوسه‌ره‌که‌ی که دڵسۆزی کۆمه‌ڵه بوون و به‌رده‌وام ماڵه‌که‌یان شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه بوو. هاوڕێ شه‌مسی له که‌سه ناسراو و خۆشه‌ویسته‌کانی ناوچه‌ی که‌ڵاته‌رزان و دانای که‌مانگه‌ر بوو . ته‌رمی هاوڕێ شه‌مسی له نێو داخ و په‌ژاره‌ی بنه‌ماڵه، دۆستان و خه‌ڵکی ئاوایی دانه‌ی که‌مانگه‌ر به خاک سپێردرا. ئێمه‌یش له تلویزیونی کۆمه‌ڵه‌وه سه‌رخۆشی گه‌رممان پێشکه‌ش به هاوسه‌ری دڵسۆزی هاوڕێ شه‌مسی، ئازیزانی، خه ڵکی ئاوای که‌ڵاته‌رزان و ژاوه‌رۆ ده‌که‌ین و خۆمان به هاوبه‌شی خه‌میان ده‌زانین .