به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتنی كرێكاران له فڕۆكه‌خانه‌كانی سه‌رانسه‌ری به‌ریتانیا و هێڵی ئاسنی ئه‌و وڵاته، بووه‌ته هۆی سه‌رگه‌ردانی هه‌زاران موسافیر و هاوكات به‌هۆی هاتنی زریانی به‌هێزی پیا، ته‌واوی گه‌شته‌كانی كه‌شتی ڕاگیراوه.
له حاڵێكدا كه‌متر له سێ ڕۆژ به کریسمه‌س ماوه، هه‌زاران شارومه‌ندی به‌ریتانیایی به‌هۆی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی كرێكاران له به‌شه‌كانی فڕۆكه‌خانه و هێڵی ئاسن، سه‌رگه‌ردان بوون و ئیتحادییه كرێكارییه‌كانیش ده‌ڵێن: ده‌وڵه‌ت بڕیار بوو داخوازییه‌كانمان پێش هاتنی ساڵی تازه جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام واده‌كانی به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هات و هه‌زاران كرێكار و بنه‌ماڵه‌كانیان له سه‌ری ساڵدا توانای كڕینی خۆراك و كهلووپهلیان بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان نه‌بووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له ڕۆژی ڕابردوووه زریانێكی به‌هێز به ناوی پیا كه‌ناراوه‌كانی به‌ریتانیای گرتۆته‌وه و به‌هۆی بارینی لێژمه‌ی باران و هه‌ڵسانی لافاو، كاروباری ئه‌و وڵاته‌ی ڕاگرتووه و زیانێكی زۆر به ئابووری به‌ریتانیا گه‌یشتووه.