ڕۆژی ڕابردوو، پاش ئەوەی دەوڵەتی بەحرەین هێرشێکی درۆنی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خاکەکەی ڕاگەیاند، چەندین وڵاتی عەرەبی و ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو بە توندی ئەم هێرشەیان ئیدانە کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات ئەم هێرشەی بە پێشێلکردنێکی ئاشکرای سەروەری بەحرەین و هەڕەشەیەک بۆ ئاسایشی ناوچەکە ناوبردووە. هەروەها قەتەر و کوەیتیش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکی جیاواز، ئەم کردارەیان ئیدانە کردووە و جەختیان لەسەر گرنگیی بەردەوامبوونی ڕێگای دیپلۆماسی و پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە کردووەتەوە. لە هەمان کاتدا، سکرتێری گشتیی ئەنجومەنی هاوکاریی کەنداو، هێرشەکەی بە کردارێکی خائینانە ناوبردووە و ئاماژەی کردووە کە ژێرخانە مەدەنییەکانی بەحرەین بوونەتە ئامانج.
