بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، “بێهزاد ڕەسووڵی” بەندکراوی سیاسی و هاووڵاتی خەڵکی شاری سەقز، سەرەڕای پەسەندکرانی پێدانی مورەخەسی لە لایەن دادستان و بەڕێوەبەری زیندانەوە، لە مورەخەسی بە دانانی بارمتە بێبەش کراوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پێدانی مورەخەسی بەو هاووڵاتییە بە هۆی گوشارەکانی ناوەندە ئەمنیەکانی ڕژیم ڕێگری لێ کراوە و لە دۆخێکی خراپی تەندروستیدا لە زیندانی ناوەندی شاری سەقز ڕاگیراوە. ناوبراو ڕۆژی شەممە ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاوی، کاتێک بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ منداڵەکەی سەردانی شاری ئیسفەهانی کردبوو، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک لێپرسینەوە و ئەشکەنجە لە گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکانی ئیسفەهان، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سەقز کراوە.
