کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

دەستبەسەرکرانی دوو چالاکی مەدەنی لە ئێران لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

دەستبەسەرکرانی دوو چالاکی مەدەنی لە ئێران لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە

ڕۆژی شەممە ٦ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی، دوو چالاکی مەدەنی دانیشتووی شارەکانی ئەهەر و گورگان، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.

بەپێی دوایین زانیارییەکان،نیروانا تورەبەتی نەژادچالاکی سیاسی و دانیشتووی شاری گورگان، بە عهێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی بەوپەڕی توندوتیژییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. لە هەمان کاتداجەلال درەوگەریچالاکی مەدەنی خەڵکی شارستانیئەهەرسەر بە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، بە هەمان شێوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسی دیار نییە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ،نیروانا تورەبەتی نەژادبە هۆی ئەشکەنجە و ئازاری لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە، لە دۆخێکی زۆر خراپی تەندروستیدایە و پێویستی بە چارەسەری پزیشکی خێرا هەیە.