کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

سەپاندنی حوکمی سێدارە بەسەر مەهنام نەواب سەفەوی

سەپاندنی حوکمی سێدارە بەسەر مەهنام نەواب سەفەوی 1

بەپێی ڕاپۆرتەکان، مەهنام نەواب سەفەوی، ڕەپەری ٢٢ ساڵەی خەڵکی ئیسفەهان، کە لە مانگی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە ئیسفەهان حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، دادگای مەهنام نەواب سەفەوی بە شێوەیەکی بە بێ بەشداری ناوبراو بەڕێوەچووە و لە تەواوی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و دادگاییدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە. سەرچاوە نزیکەکانی باس لەوە دەکەن کە لە ماوەی دەستبەسەرکانیدا لە ژێر گوشار و ئەشکەنجەدا دانپێدانانی زۆرەملێیی لێ وەرگیراوە و تۆمەتە ئاراستەکراوەکان بریتین لە محاربە، تبلیغ دژی ڕژیم، کۆبوونەوە بە مەبەستی تێکدانی ئەمنیەتی وڵات.