كرێكارانی په‌یمانی شیركه‌تی “ئێستیم” له به‌شی “سایتی یه‌ك”ی پیترۆشیمی بووشێهر، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م كرێكارانه كه نزیكه‌ی ٨٠ كه‌س ده‌بن و له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و شیركه‌ته خه‌ریكی كارن، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌بوونی به‌ڵێنی په‌یمانكار و به‌رپرسانی ڕژیمی ئه‌و شیركه‌ته ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و خوازیاری زیاد كردنی حقووق و گۆرینی شیفتی كارییان بۆ ٢٠ ڕۆژ كار و ١٠ ڕۆژ پشوودان بوون .