كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌ساجی یه‌زد ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندان، له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی كارخانه‌ی نه‌ساجی یه‌زد خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و ڕێگری كردن له هاورده‌كردنی له ڕاده‌به‌ده‌ری قوماشی چینی بوون. كرێكاران ده‌ڵێن: به‌هۆی هاوه‌رده‌كردنی قوماشی چینی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان دابه‌زیوه و كۆمه‌ڵێك له هاوكاره‌كانیان له سه‌ر كار ده‌ركراون.