كرێكارانی په‌یمانی و ئه‌ركان سالسی شاغڵ له پڕۆژه‌كانی پارسی جنووبی، ڕۆژی شه‌ممه ٢٣ی به‌فرانبار له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی شه‌ش، ده و دوانزه‌ی پارسی جنووبی په‌یوه‌ست به‌و مانگرتن بوون و كرێكارانی شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی دیكه‌ش ئاماده‌یی خۆیان بۆ په‌یوه‌ست بوون به‌و مانگرتنه گشتیه ده‌ربڕیوه. كرێكارانی ئه‌ركان سالس و په‌یمانی نه‌وت خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا به‌پێ هێڵی هه‌ژاری، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار و ١٤ ڕۆژ پشوودان، گۆڕانی هێزه‌كانی پشتیوان بۆ سیسته‌می دوو به دوو، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، هه‌روه‌ها گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه كرێكاران وێڕای گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌و مانگرتنه گشتیه به‌شداریان كردووه.