کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

لە چاوەڕوانی لافاوی بناغە هەڵتەکێنی کرێکارانی پیشەسازی نەوتدا

sacfdfgb gfjn

  کڕێکارانی ڕەسمی نەوت رۆژی ٢٢ ی مانگی بەفرانبار، لە سەد و نۆهەم رۆژی شۆڕشی جەماوەریی ئازادیخوازانەی ئێراندا، ڕاگەیاندنێکیان بڵاوکردوە لەژێر ناونیشانییاریی کۆتایی هات“.

لەڕاگەیاندنەکەداهاتوە:” وتبوومان کە یاری بە هەست و دەرونی ئێمە مەکەن. لە پەسندکرانی یاسای مادەی دەوە، کە رۆژی ١٩ ی مانگی خاکەلێوەی ٩١ دەرچوو، ١٠ ساڵ و ٢٤٥ ڕۆژ تێپەڕیوە، شەممەی ڕەشی ١٤٠١ مان تەجروبە کرد، ٢٦ ی مانگی سەرماوەزمان نایە پشته‌سەر و ئێستا کاتی ئەوە هاتوە کە ڕیشە و پەتەی درۆکانتان بخەینە سەرئاوی بێ ئابڕوییتان، ٢٧ ی مانگ رۆژی کۆتاییە، چاوەڕێی سێڵاوی بناغە هەڵتەکێنی کرێکارانی پیشەسازی نەوت بن، تا ئێستا بە گیان و دڵ هەرچیەکمان هەبووە، بە دڵئاواڵاییەوە ناومانەتە پێناو بەرهەمهێنانەوە کە قازانجەکەی بۆ گیرفانی ئێوە، و سفرەی بەتاڵ، ئاو و هەوای پیس، نەخۆشی و ڕەوان پەرێشانیش بۆ ئێمە و بنەماڵەکانمان بووە، یاری بە نۆرەیە. ئیتر وڵامی کەس نادەینەوە“.

لە هەمان ڕۆژداشۆڕای سازماندانی ناڕەزایەتیەکانی کرێکارانی نەوتنووسراوێکیان لەسەر سایتەکان بڵاوکردەوە لەژێر ناوی:” بەیانیە سەبارەت بە بارودۆخی مەترسیداری ئێستا“. نووسەرانی ئەو بەیانیە وەک بەشێک لە شۆڕش دوای چاوگێڕانێکی خێرا بەسەر ڕەوتی ڕوداوەکانیدا، توندوتیژی بێ سنور و قین و توڕەیی ئافەرینی سەران و کەسانی سەربە کۆماری ئیسلامی و ئێعدامی چوار کرێکاری شۆڕشگێڕ و ناڕازی جەختیان کرده‌وە: وڵامی ئەم ئێعدام و سەرکوتانە پەرەسەندنی ناڕەزایەتیە سەرتاسەریەکانە. ئەوە لە حاڵێکدایە لەپاڵ ئەم سەرکوتانەدا بەڕێچوونی ئێمە کرێکاران و خەڵك رۆژ لەگەڵ ڕۆژ زیاتر دەکەوێتەبەر تاڵان و بڕۆ و هێڵی هەژاری گەیشتۆتە ٣٠ ملیۆن تمەن و ئاستی هەژاری و برسیەتی و نەبوونی مەسکەن و ئاوارەبوون کارەسات بارە.

لە بیانیەکەدا وەبیر هێندراوەتەوە: ڕێگای ڕزگاری لەم بارودۆخە یەکێتی و هاوپشتی و یەکبوونی ئێـمە جەماوەری خەڵکە. ئەمرۆ کاتی ئەوەیە کە ئێمە کرێکاران، ئێمە مامۆستایان، خانەنشینان، لاوان، خوێندکاران، قوتابیان، داکۆکی کارانی مافەکانی ژن و مافی منداڵان و ئال جی بی تی یەکان، پارێزەرانی ژینگە و سەرجەم چین و توێژە وەگیانهاتوەکان و ناڕازیان ڕیزێکی واحید پێکبێنین و بە یەکگرتن لە دەوری هێندێک داخوازی هەنوکەیی سەنگەرێکی پتەو دروست بکەین بۆ هەڵێنانەوەی هەناگوەکانی دواتر و سەرکەوتنی کۆتایی.

لە بەیانیەکەیشۆڕای سازماندانی ناڕەزایەتیەکانی کرێکارانی پەیمانی نەوتدا جەخت کراوەتەوە کە ڕێزی یەکگرتوانە لە بارودۆخی ئێستادا دەبێ لە دەوری داخوازی لانیکەمی و هەنوکەیی پێکبێت. بە کورتی ئەو داخوازیانە بەم شێوەیەن:” ئازادی خێرا و بێ شەرت و مەرجی سەرجەم زیندانیانی سیاسی، هەڵوەشانەوەی بە خێرایی دەرکردن و ئیجرای حوکمی ئێعدام. کۆتایی هێنان بە هەموو چەشنە ستەمێک لەدژی ژنان، جیایی دین لەدەوڵەت، ئازادی دەربڕینی ناڕەزایەتی، کۆبوونەوە، مانگرتن، خۆپیشاندان و ئازادی بێ شەرت و مەرجی بەیان و ئەندیشە. سڕینەوەی ستەمی نەتەوایەتی، لابردنی هەموو جۆرە هێزێکی بانتر لە خەڵک لە ڕێگای ئیدارەی شۆڕایی و جەمعی کۆمەڵگاوە“.

کرێکارانی ڕەسمی و پەیمانی نەوت لە کۆتایی مانگی ڕەزبەری ١٤٠١ لە ڕێگای بەیانیەیەکەوە جەختیان لەسەر پشتیوانی خۆیان لە ئاخێزی شۆڕشگێڕانەی ئێستای خەڵکی ئێران کردەوە. ئەوان باسیان لە دەست بردن بۆ چەکی مانگرتن و پشتیوانی لە شۆڕش کرد و تا ئێستا چەند مانگرتنی هۆشداریدەریان بەڕێوەبردوە. لەگەڵ ئەوەی کە سەرانی ڕژیم ئاگاداری گرنگی زۆری ناڕەزایەتی و مانگرتنی نەفتگەرەکانن، هەوڵیانداوە لە ڕێگای هەڕەشە، گرتن و هێرش بردنە سەریان ئیمکانی هەموو جۆرە ناڕەزایەتی و مانگرتنێکیان لێ زوت بکەن، بەڵام توشی شکست بوون و هەر ناڕەزایەتیەک ڕادیکاڵتر و هەموو مانگرتنێک کامڵتر لە پێشو بەڕێوەچوون. دەرێژە و پەرەسەندنی ناڕەزایەتی کرێکاری لە بەشە جۆراوجۆرە کلیدیەکانی وەک نەوت هاندەرێکە بۆ باقی کرێكارانی لەسەرکار بۆ پەیوەستبوون بە شۆڕشەوە. ئەم بابەتە ئیمکانی ئەوە فەراهەم ئەکات تا یەکێک لە کەمایەتیەکانی خەباتی شۆڕشگێڕانە و هیوا بەخشی ئێستا چارەسەر بێت و ئەم ترس و دڵەڕاوکێیەی ئێستا کەوتۆتە گیانی سەرانی ڕژیم ببیتە تەکانی مەرگ و تێدا چوونیان.