له مانگی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٥٨ به‌ندكراو له زیندانه جیاوازه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، به تۆمه‌ته سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، له سێداره دراون و ئه‌مه‌ش بووه به هۆی ناڕه‌زایه‌تی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ له ئاستی جیهان.
به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ڕێژه‌ی به‌ندكراوانی له سێداره دراو له ساڵی 2024، ئێعدام كردنی زیندانیان به ڕێژه‌ی ٢٢٢ له سەد به‌رز بووه‌ته‌وه.به پێی ئه‌و ئامارانه له مانگی ڕابردوودا، ٤ ژن له شاره‌كانی مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان و ورمێ له سێداره دراون و هه‌روه‌ها ٤ به‌ندكراوی دیكه به شێوازێكی نهێنی و به بێ ئاگاداری بنه‌ماڵه‌كانیان ئێعدام كراون. جێگای ئاماژه‌یه ڕژیمی كۆماری ئیسلامی په‌تی سێداره وه‌كوو ئامرازێك بۆ بێده‌نگ كردنی ناڕازیان به كار دێنێت و سه‌ره‌ڕای داواكاری ڕای گشتی و هه‌روه‌ها وڵاتانی دیكه، جه‌خت له سه‌ر ئێعدام كردنی به‌ندكراوان ده‌كات.