هێزه ئه‌منییه‌كان و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له شاری مه‌ریوان، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، هێرشیان كردۆته سه‌ر چه‌ندینه گوندی ئه‌و شاره و باخه‌كانیان له ناوبردن.
به وته‌ی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه، هێزه‌كانی ڕژیم به فه‌رمانی ئیداره‌ی “مه‌نابعی ته‌بیعی” و ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له شاری مه‌ریوان، هێرشیان كردۆته سه‌ر باخ و باخاتی ترێی گونده‌كانی “خاو”، “میرئاوا” و “سه‌رشی” مه‌ریوان و به هه‌زاران داری چه‌ند ساڵه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌یان له ناوبرد. شایانی باسه كه ده‌یان ساڵه كه خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه ژیانیان له ڕێگه‌ی باخداری و به‌رهه‌می ترێ دابین ده‌كه‌ن به‌ڵام دام و ده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌كانی ڕژیم به بیانووی له ناوبردنی جه‌نگڵ و دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ستیان داوته كاوڵكاری باخه‌كانی ترێی خه‌ڵك.