ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه و دووشه‌ممه ١١ و ١٢ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، ٤ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی گورگان، شیراز، ڕه‌شت و یاسوج، به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر و كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ئێعدام كراون.
به پێی ڕاپۆرتی كانونی مافی مرۆڤی ئێران، دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “مو‌سا ئه‌حمه‌دیان” ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵ و “حه‌سه‌ن سه‌عاده‌تی”، به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان، له به‌ندیخانه‌كانی ڕه‌شت و گورگان له سێداره دراون. هاوكات دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “په‌یمان زارعی” ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵ و “سادق ئه‌سه‌دی” ته‌مه‌ن ٤٠ ساڵ، به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”، له زیندانه‌كانی شیراز و یاسوج ئێعدام كراون.