به‌یانی پێنجشه‌ممه ١١ی ڕێبه‌ندان، حوكمی ئێعدامی سێ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی یاسووج و یه‌زد به تۆمه‌ته‌كانی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست و په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، به‌ندكراوێك به ناوی محه‌ممه‌د زابۆلی كه پێشتر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو، له زیندانی یاسووج له سێداره دراوه. هه‌روه‌ها دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی ناسر زه‌ندیپور و نادر میناییفه‌ڕ به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان له زیندانی یه‌زد ئێعدام كراون.