به‌یانی سێشه‌ممه ٢٥ی ڕه‌زبه‌ر ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به ناوه‌كانی “یاسر گوڵزه‌ردیان” و “سه‌جاد” مورادی” له زیندانی ناوه‌ندی خۆڕم ئاوا جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “یاسر گوڵزه‌ردیان” و سه‌جاد مورادی” به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی شاری كوهده‌شت له پارێزگای لۆڕستانن و شه‌ش ساڵ له‌وه‌پێش به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر به ئێعدام مه‌حكووم كراون. ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌و دوو به‌ندكراوه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكرانی حوكمی له‌سێداره‌دانیان ڕاگوێزی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كرابوون.