به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری هێرانا، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی به‌فرانبار، حوكمی ئێعدامی دوو به‌ندكراو به‌ناوه‌كانی “ئه‌حمه‌د به‌چاقچی” و “عه‌زیزبه‌گ حسێنی” له زیندانی ناوه‌ندی كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “ئه‌حمه‌د به‌چاقچی” شارۆمه‌ندی به‌لووچ و “عه‌زیزبه‌گ حسێنی” خه‌ڵكی لوڕستانه كه به تۆمه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه سزای سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه. له‌سێداره‌دانی ئه‌و دوو به‌ندكراوه له حاڵێكدایه كه چوار زیندانی دیكه كه هێشتا ناسنامه‌یان ئاشكرا نه‌كراوه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراون.