شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران ڕایگه‌یاند: چالاكی سنفی موعه‌لیمانی پارێزگای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی به ناوی عه‌لی عامری له‌لایه‌ن لێژنه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ڵه ئیدارییه‌كانی ئامووزش و په‌وه‌رش له‌سه‌ركار ده‌كراوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، عه‌لی عامری پێشتر حوكمی دوورخرانه‌وه‌ی له كار ده‌رچووبوو، به‌ڵام ئه‌مجاره حوكمه‌كه‌ی له دیوانی دادپه‌روه‌ری ئیداری پشتڕاست كراوه‌ته‌وه و له تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” بێ تاوان ناسێندراوه. ناوبراو له په‌روه‌نده‌ی پێشووی خۆی دا به شه‌ش مانگ زیندان و یه‌ك ساڵ دوورخرانه‌وه له خزمه‌ت مه‌حكووم كرابوو، به‌ڵام ئه‌مجاره سزای زیندانیه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێندراوه و له به‌رانبه‌ردا بۆ هه‌میشه له‌سه‌ر كار ده‌ركراوه.