کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

كۆژرانی ده‌یان كه‌س له‌ خه‌ڵكی “ئیدلب” به‌ هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ڕژیمی ئه‌سه‌د

کشته شدن دهها نفر در بمباران جنگنده های ارتش سوریه در ادلب

له‌ شه‌وی ڕابردوووه‌ فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی ڕژیمی ئه‌سه‌د به‌رده‌وام ئۆستانی “ئیدلیب” و ده‌ورووبه‌ری به‌ چڕی بۆردومان ده‌كه‌ن، له‌و هێرشانه‌ لانیكه‌م ٧ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌وانه‌ سێ منداڵ گیانیان له‌ ده‌ست دا.

له‌ ماوه‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی ئه‌رته‌شی سووریه‌ و هاوپه‌یمانه‌كانی، لانیكه‌م ١٤ كه‌سی مه‌ده‌نی له‌ گونده‌كانی “سه‌رجا” و “حه‌سین” گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌ كه‌ له‌ نێوانیانه‌ ٧ منداڵ هه‌یه‌. جێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ كونترۆڵی ئۆستانی “ئیدلیب” له‌ ده‌ستی دژبه‌رانی ڕژیمی سووریایه‌ و لانیكه‌م ٣ ملیۆن كه‌س له‌و ئۆستان نیشته‌جێن.