کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی شاره‌داریی ڕه‌شت

گردهمایی اعتراضی کارگران شهرداری

گردهمایی اعتراضی کارگران شهرداری

كرێكارانی شاره‌داریی ڕه‌شت ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ له‌ حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، له‌ به‌رامبه‌ر بینای شاره‌داریی ئه‌مشاره‌ ده‌ستیاندایه‌ كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ناڕازییان له‌مباره‌وه‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ كاربه‌ده‌ستانی شاره‌داریی ڕه‌شت به‌ بیانووی جۆراوجۆر له‌وانه‌ كه‌مبوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی، له‌ په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران خۆیان بواردووه‌. ناڕازییان وێڕای ئاماژه‌ به‌وه‌یكه‌ نزیكه‌ی ٤ هه‌زار كرێكار له‌م ناه‌ونده‌دا كار ده‌كه‌ن ده‌ڵێن: كرێكاران قه‌راردادی ڕه‌سمی بڕی ٢ مانگ و باقی كرێكاره‌كانی دیكه‌ كه‌ له‌ژێر به‌رپرسیاره‌تی په‌یمانكاردا كار ده‌كه‌ن، بڕی ٤ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه‌.