كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوان ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ناڕه‌زایه‌تیی به پێڕانه‌گه‌یشتن به خواسته‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای مه‌جلسی ڕژیم له تاران ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان ڕایانگه‌یاندووه كه خوازیاری، “به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یاسای یه‌كسان كردنی خانه‌نشین كراوان له‌گه‌ڵ كرێكارانی شاغڵ په‌سه‌ندكراوی ساڵی ٨٦، په‌سه‌ندكردنی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٥٠ له‌سه‌دی حقووق و موسته‌مه‌ڕی خانه‌نشین كراوان له نیوه دووهه‌می ساڵی ٩٨ و دیاری كردنی خشته‌ی زه‌مه‌نی بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزی ٢٥٠ هه‌زار میلیارد ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌ت به سندووقی ته‌ئمینی ئیجتماعین”. ناڕازییان هه‌روه‌ها بیمه‌ی ته‌كمیلیان به ناكارئامه ناوبردووه و خوازیاری باشتربوونی خزمه‌تگوزاری ده‌رمانی و بێهداشتی خۆیان بوون. به پێی گرته ویدیۆییه‌كان كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراونه‌ته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشین كراوان، ژماره‌یه‌كی زۆر له ماڵبه‌تاڵانچووانی دامه‌زراوه ماڵییه‌كان له به‌رامبه‌ر مه‌جلسی ڕژیم كۆبوونه‌وه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان بوون. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م دوو كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كان هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر ڕیزی ناڕازییان و له‌گه‌ڵیان تێكهه‌ڵچوون. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زیاتر له ١٠ كه‌س له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.