ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، كرێكارانی شاره‌داری “ئه‌له‌شته‌ر”ی سه‌ر به ئۆستانی لۆڕستان له ناڕه‌زایه‌تی به دواكه‌وتنی ٥ مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای كاری و حه‌قی بیمه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر شاره‌داری ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لانیكه‌م ١١٠ كرێكاری ئه‌و شاره‌داریه جیا له دواكه‌وتنی حه‌قده‌ستی ساڵی ڕابردوو، چه‌ندین حقووقی دواكه‌وتووی سێ ساڵی ڕابردوویان هه‌تا ئێستا له لای ئه‌و شاره‌دارییه دواخراوه كه سه‌رجه‌م نزیكه‌ی ٢٠ مانگ ده‌بێت. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنی به‌رپرسانی ڕژیم له‌و شاره‌دارییه هه‌تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرده‌وه‌یی به مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی كێشه و گرفتی ئه‌و كرێكارانه نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر .