كۆمه‌ڵێك له حه‌واڵه‌دارانی شیركه‌تی سایپا دیزڵ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢١ی مانگی خه‌رمانان، له ناڕه‌زایه‌تی به وه‌رنه‌گرتنی ئه‌و ماشینانه‌ی كه ناونووسیان بۆ كردووه، له به‌رانبه‌ر بینای ئه‌و شركه‌ته له شاری تاران كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناڕازییان له ساڵی ١٣٩٥ی هه‌تاوی له پلانێكی شیركه‌تی سایپا دیزڵ له ژێر ناوی سازماندان و گۆڕینه‌وه‌ی ماشینه كۆنه‌كان ناونووسی‌یان كردووه و بڕیار وابوو هه‌تا ساڵی ١٣٩٦ی هه‌تاوی ئه‌و ماشینانه كه ناونووسیان بۆ كراوه بگاته ده‌ستی موشته‌رییه‌كان، به‌ڵام هه‌تا كاتی به‌ڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی پاره‌یه‌كی زۆر ئه‌و ماشینانه ڕاده‌ست نه‌كراون.