ڕۆژی هه‌ینی ١١ی ڕه‌شه‌مه، كرێكارانی ڕه‌سمی و په‌یمانی له دوورگه‌ی لاوان و پاڵاوگه‌ی پادجه‌م هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیمیان بایكۆت كرد و له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی پاڵاوگه‌ی پادجه‌می عه‌سه‌لوویه ڕۆژی هه‌ینی زووتر كاروباریان ڕاگرت تاكوو كرێكاران له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری بكه‌ن، به‌ڵام كرێكاران بایكۆتیان كرد و له به‌رده‌م درگای شیركه‌ت دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارانی ڕه‌سمی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی لاوان وێڕای ته‌حریمی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیدا خوازیاری وه‌لانانی سه‌قفی حه‌قده‌ست، وه‌لانانی ئاسته‌نگییه‌كانی به‌رده‌م سه‌نه‌واتی خانه‌نشینی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، وه‌لانانی به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه، كۆتایی هێنان به ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له سندووقی خانه‌نشینی، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و چاكسازی له ژێان و مه‌عیشه‌تیان بوون.