كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “پارس پامچال“ی قه‌زوین، ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی مانگی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری په‌رداختی چوار مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایای دواخراوه‌كانیان بوون و ڕایانگه‌یاند: كار و چالاكییه‌كانی كارخانه‌ی ڕه‌نگسازی “پارس پامچال” ماوه‌ی ٢ ساڵه كه به سه‌ختی به‌ره‌وپێش ده‌چێت و كرێكاران سه‌ره‌ڕای دواكه‌وتنی پێنج مانگ حه‌قده‌ست و بیمه، هیچ ئه‌منییه‌تێكی پیشه‌ییان نییه و ٣٥ كرێكاری ئه‌و ناوه‌نده له باروودۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.