کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پایانه‌ نه‌وتییه‌كانی ماهشه‌هر

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ پایانه‌ نه‌وتییه‌كانی ماهشه‌هر 3

كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ پایانه‌ نه‌وتییه‌كانی به‌نده‌ر ماهشه‌هر، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٩ی به‌فرانبار، دژ به‌ نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌ كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی مانگرتوو به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ شوێنی كاره‌كانیان خوازیاری په‌رداختی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان به‌ ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.