ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، كرێكارانی ئه‌ركان سالس شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی پارس جنووبی، بۆ جارێكی دیكه دژبه دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ئه‌ركان سالس له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، پێدانی سه‌ختی كار، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌لانانی په‌یمانكار، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست، زیادكردنی حه‌قده‌ست و وه‌لانانی جیاوازی له نێوان پێرسۆنێلی نه‌وتن و سامان دانی شۆفێرانی بهكرێگرتووی شیركه‌ت و گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان له كاتییه‌وه بۆ قه‌راردادی بوون.