کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالسی و په‌یمانی نه‌وت له‌ پارس جنووبی

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌ركان سالسی و په‌یمانی نه‌وت له‌ پارس جنووبی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌رمانان، كرێكارانی ئه‌ركان سالس و په‌یمانی نه‌وت له‌ پاڵاوگه‌كانی پارس جنووبی بۆ جارێكی دیكه‌ دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

كرێكارانی ئه‌ركان سالس و په‌یمانی نه‌وت خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، وه‌لانانی جیاوازی، گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی كاری، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، له‌سه‌ركار لابردنی به‌رپرسانی ناكارامه‌، وه‌لانانی په‌یمانكار و كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی پێرسۆنێلی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.