ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌ده‌یان كه‌س له شاری قامیشلۆ دژبه هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه و ڕایانگه‌یاند: له كۆتاییدا سه‌ركه‌وتن هه‌ر بۆ ئێمه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی ئاسایش و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دیمۆكراتیكی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ ده‌یان دانیشتووانی ئه‌و شاره له‌و كۆبوونه‌وه‌دا به‌شداریان كردبووه و به‌كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی قامیشلۆ ڕایانگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كانمان بۆ ماوه‌ی ١١ ڕۆژ به‌رده‌وام ئه‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی ڕێگری بكرێت له هێرشه‌كانی ده‌وڵتی توركیا و تیرۆریسته ئیسلامگه‌راكانی سه‌ر به‌و وڵاته.