کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕه‌مشك دژبه‌ داگیركردنی زه‌مین و چالاكی مه‌عده‌نی مس

كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕه‌مشك دژبه‌ داگیركردنی زه‌مین و چالاكی مه‌عده‌نی

به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی چالاكانی به‌لووچ، دانیشتووانی ناوچه‌ی ڕه‌مشك له‌ به‌لووچستان ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه‌ كه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ داگیركردنی زه‌مینه‌ كه‌شاوه‌رزییه‌كانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی و لێدانی مه‌عده‌نی مس مانیان گرتووه‌.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ده‌یان دانیشتووی ناوچه‌ی ڕه‌مشك كه‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ به‌ڵگه‌ی مه‌حزه‌ری زه‌مینه‌كانیان وه‌ر گرتووه‌ له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری شیركه‌تی مه‌عده‌نی مس مانیان گرتووه‌ و ده‌ڵێن: ناوه‌نده‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ حكوومه‌ت زه‌ویه‌ كه‌شاوه‌رزییه‌كانیانی داگیر كردووه‌ و قه‌ره‌بوونی زیانه‌كانیان ناكاته‌وه‌. به‌پێی زانیارییه‌كان، بنه‌ماڵه‌ی كه‌شاوه‌رزان به‌ ژن و منداڵه‌وه‌ هه‌ر ڕۆژ له‌به‌رده‌م شیركه‌ت كۆده‌بنه‌وه‌ و مه‌ئموورانی ڕژیم گوشاریان بۆ هێناون تاكوو مانگرتنه‌كه‌یان كۆتایی پێ بێنن.