ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی تاران له‌سه‌ر مه‌زاری “موسته‌فا كه‌ریم به‌یگی” له گیانبه‌ختكردووانی بزووتنه‌وه‌ی ساڵی ٨٨ی هه‌تاوی، كۆبوونه‌وه و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه.
“موسته‌فا كه‌ریم به‌یگی” له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی ڕۆژی عاشوورای ساڵی ٨٨ی هه‌تاوی به ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد. ڕۆژی هه‌ینی كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازانی تاران به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه، وێنه‌ی قوربانیانی شۆڕشه‌كانی ٩٦، ٩٨ و ١٤٠١یان له‌سه‌ر به‌ردی مه‌زاره‌كی دانا و ڕێزیان له یادی ته‌واوی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی گرت. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای گیانبه‌ختكردووان بن و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.